داعش تەوەری سەرەكی پێنجەمین دیداری سلێمانییە
پێنجهمین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئهمریكی لهسلێمانی دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجهمین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئهمریكی لهسلێمانی دهستی بهكارهكانی كرد، لەو دیدارەدا بە بەشداری ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و ئەكادیمی تاوتوێی قۆناغەكانی دوای داعش دەكرێت.
لە سەرەتایی دیدارەكەدا ھەر یەك لە کریستین ڤان دەن تورن، بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لەزانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی، دکتۆر جیل دێربی سهرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئهمهریکی هەروەها دکتۆر بەرهەم ساڵح دامەزرێنەری زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی وتاری كردنەوەی دیدارەكە پێشكەش دەكەن.
لە پانێلی یەكەمی دیدارەكەدا لەژێر ناوی (زیانی مرۆیی جەنگ) پانێڵەکە پەیامنێری نێودەوڵەتی بی بی سی، لیس دۆوسێت بەڕێوەی دەبات بەبەشداری، کریستۆس ستیلیاندیس کۆمسیاری هاوکارییە مرۆییەکان و بەڕێوەبەردنی قەیرانە لەناکاوەکان لەیەکێتی ئەوروپا، دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق، دیڤید میلیباند، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی، لیس گراند رێکخەری مرۆیی UNDP هەروەها چۆمان هەردەی مامۆستا لەزانکۆی ئەمەریکی سلێمانی.
پانێڵی دووەم لەکاتژمێر 12:45 لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لەلایەن مایکڵ نایتس و لافێر فیلۆو لەپەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت بەبەشداری، عەبدولئەمیر یاروڵڵا فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، جەبار یاوەر گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە، کەریم نوری گوتەبێژی حەشدی شەعبی هەروەها حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستی ئێزیدخان.