شيرين عيبادى: ژنانی پێشمهرگه جێگهی شانازی ههموو ژنانی رۆژههڵاتی ناوهڕاستن
شیرین عیبادی: كورد مافی خۆیهتی بڕیار له سهربهخۆیی خۆی بدات
K24 – بهلجیكا:
شیرین عیبادی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوانی مافی مرۆڤ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان 24ی راگەیاند، پرسی دیاریکردنی چارەنووس و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان مافی خەڵکی کوردستانە و باشتر وایە ئەم بابەتە لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا یەکلایی بکرێتەوە.
شیرین عیبادی - براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتی, گوتی: مافی دیاری کردنی چارەنووس یەکێک لەو مافانەیە کە لە بنەماکانی مافی مرۆڤدا دانی پێدانراوە و ئەمە مافێکە کە کوردەکانی عێراقیش دەبێ هەیانبێت".
ههروهها گوتی: "چەندین جار رایانگەیاندووە کە دەیانهەوێ ریفراندۆم بەڕێوە ببەن, من پێم وایە کە ئەگەر ئەو ریفراندۆمە بەڕێوە بچێت لە ژێر چاوەدێریی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە بچێت".
له بارهی ژنی كورد و ژنانی پێشمهرگهی كورد، شیرین عیبادی گوتی: "ژنانی کورد مایەی شانازیی ژنانی ناوچەکەن. زۆر زۆر ئازان. هەر وەک چۆن دایکی چاکن، شەڕکەری چاکیشن. ژنانی پێشمەرگەی کورد، مایەی شانازیی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن".