مووشه‌كه كروزه‌كانی رووسیا ئه‌مریكا ده‌ترسێنێ
جه‌نراڵێكی ئه‌مریكی: دامه‌زراوه‌كانمان له ئه‌وروپا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه

K24 - هه‌ولێر:
رووسیا، ئه‌مریكای نیگه‌رانكردووه و بڵاوه‌پێكردنی سیستمی مووشه‌كی كروز كه توانای لێدانی ئه‌وروپای رۆژئاوای هه‌یه، وه‌ك پێشێلكاری په‌یماننامه‌ی ساڵی 1987 ناوده‌بات، به قسه‌ی جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی" له‌و په‌یماننامه‌دا مووشه‌كی مامناوه‌ند مه‌وداش یاساغكراوه".
جه‌نه‌راڵ پۆل سیلڤا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی" پێموایه رووسه‌كان سیستمی مووشه‌كی كرۆزیان دامه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشێلكاری و ئامانجی په‌یماننامه‌ی" هێزه ئه‌تۆمییه مامناوهندهكانه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئه‌و مووشه‌كانه"ده‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانمان له ئه‌وروپا" پێموایه رووسیا به ئه‌نقه‌ست بڵاویكردوونه‌ته‌وه و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی و هاوكارانی ناتۆ".
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه واشنتۆن سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی رووسیا بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌و جموجوڵانه‌ی مۆسكۆ دوو دڵ و نیگه‌رانه.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه‌كه باسی ده‌كات، له نێوان رۆناڵد ریگان و میخائیل گۆرباچۆڤ، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو واژۆكراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه سیستمه مووشه‌كییه مامناوه‌ند مه‌وداكانی ئه‌مریكا و رووسیا قه‌ده‌غه‌كرا و به‌هۆی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌وه 2700 مووشه‌كیان له‌وكاته‌وه لادا و دوورخسته‌وه.