سه‌دان مارێنز ده‌چنه سووریا
وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ جه‌نگی ره‌ققه و رێگه‌گرتن له درووستبوونی كێشه له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پایه‌بڵندی ئه‌مریكا رۆژی چوار شه‌ممه 8/3/2017 رایگه‌یاند" 400 سه‌ربازی "مارێنز" كه تۆپی قورسیان پێیه، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه ده‌چنه سووریا".
هه‌ر چه‌نده بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به كاتی ناوده‌برێت، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ئیداره نوێیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه بۆ رێگه‌دان به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" تا زیاتر ده‌ستكراوه‌بن و له‌و رێوشوێنه رۆتینیانهی پێشووی جه‌نگ دژی داعش ده‌ربازبن.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه" ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كات تا 1000 سه‌ربازی دیكه وه‌ك هێزێكی یه‌ده‌گ ره‌وانه‌ی كوه‌یت بكات، تا له‌گه‌ڵ قورستربوونی جه‌نگه‌كه له عێراق و سووریا له‌و نزیكانه ئاماده‌بن.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان گوتوویانه پاڵپشتی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین كه ده‌ستی سه‌ركرده ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تی زوو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و رهوشانهیان ده‌بێت كه له ناكاو رووده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له به‌ره‌كانی جه‌نگیش دێنه پێشه‌وه ئاسان ده‌كات.
ئه‌مه‌ش به ده‌رچوون له‌و ره‌وشه چه‌قبه‌ستووه ئه‌ژمارده‌كرێت كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپدا هه‌بوو، چونكه ئێستا سه‌ركرده مه‌یدانی و ناوخۆییه‌كان ده‌توانن ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ی له كوهیتن بگوازنه‌وه عێراق و سووریا و ده‌سه‌ڵاته‌كه دراوه‌ته ده‌ست خۆیان.
به‌رپرسانی پینتاگۆن ده‌ڵێن" ئه‌و هێزانه‌ی ئاڵای ئه‌مریكایان به‌رزكردووه‌ته‌وه و به كاروانی سه‌ربازی و چه‌كی قورسه‌وه ده‌جوڵێن و له ناوچه‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گرژی و گرفت له ناچه‌كه له‌وێن".
ئه‌و قسانه‌ش به واتای ئه‌وه‌دێت، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت، سوپای توركیا و گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووری، له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن، پێكه‌وه شه‌ڕی داعش بكه‌ن.