ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: پێشمه‌رگه‌ داعشی شكاند و هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت

ره‌خنه‌ له‌ به‌رپرسانی عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گرێت

K24 - هه‌ولێر:

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێنجەمین دیداری سلێمانی رووی  لە بەرپرسانی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی كرد رایگەیاند پێشمەرگە بوو لووتی داعشی شکاند و رێگەی بۆ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق خۆشکرد شەڕی داعش بکەن.

بەڵام سەرەڕای ئەو ھەموو قوربانیدانەی پێشمەرگە، حکومەتی عێراق پارەی پێشمەرگە نادات و تەنانەت لە شەڕی دژی داعش یەک فیشەکیان بە پێشمەرگە نەداوە، بەڵام حەشدی شەعبی لە چاو پێشمەرگە دوێنێ درووست بووه‌، كه‌چی ھەموو شتێکی بۆ دەکرێت و پێیدەدرێت.

Fly Erbil Advertisment