فۆكۆیاما وه‌ڵامی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ناداته‌وه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: له كوردستان حكوومه‌تێكی دیكتاتۆری هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پێنجه‌مین دیداری سلێمانی، پرسیارێكی ئاراسته‌ی بیرمه‌ندی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، فرانسیس فۆكۆیاما كرد و له به‌رامبه‌ریشدا هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ستنه‌كه‌وت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، له پرسیاره‌كه‌یدا بۆ فۆكۆیاما گوتی: "من په‌رله‌مانتارم و ساڵ و نیوێكه ناتوانم بچمه په‌رله‌مان، حكوومه‌تێكی دیكتاتۆری هه‌یه و په‌رله‌مان په‌كخراوه".
له درێژه‌ی پرسیاره‌كه‌یدا، بۆ فۆكۆیاما، گوتی: "خزمه‌تگوزاری نییه و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، خه‌ڵك له دیموكراسی بێ‌ئومێد بووه، ئایا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه چییه؟".
له وه‌ڵامدا، فرانسيس فۆكۆیاما، وه‌ڵامێكی دیاریكراوی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕانی نه‌دایه‌وه و ته‌نها گوتی: "من ئاگاداری سیاسه‌تی كوردی نیم بۆیه ناتوانم هیچ وه‌ڵامێكی دیاریكراوت بده‌مه‌وه".
ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژی پێنجه‌مین دیداری سلێمانی، فۆكۆیاما پانێلی خۆی له دیداره‌كه، له باره‌ی گۆڕانكاری جیۆپۆلۆتیكی ناوچه‌كه پێشكه‌شكرد.