حه‌یده‌ر شه‌شۆ: هێزی ئێزدیخان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانیش له سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رده‌گرین
حه‌یده‌ر شه‌شۆ باس له هێزی ئێزدیخان ده‌كات كه چۆن ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رماندی هێزی پاراستنی ئێزدیخان، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن هێزه‌كه‌یان بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئێستا رێكاره یاساییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شه‌شۆ ئاماژه‌ی به ورده‌كارییاكان كرد له باره‌ی هێزه‌كه‌ی و رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌وان، كه خۆی فه‌رمانده‌یی ده‌كات، سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت و فه‌رمانیش له‌و وه‌زاره‌ته و له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ له باره‌ی شه‌ڕی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و په‌كه‌كه له خانه‌سۆر رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 300 ماڵی نیشته‌جێی خانه‌سۆر ئاواره بوونه و تا ئێستاش به ته‌واوه‌تی هه‌موویان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، داواشیكرد، پێویسته له ناوچه‌كه به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت.
له باره‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی خانه‌سۆریش، كه په‌كه‌كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، شه‌ڕڤانه‌كانی ئه‌وان ئازادییان كردووه، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدیخان، رایگه‌یاند، خانه‌سۆر به‌بێ شه‌ڕ ئازادكراوه‌ته‌وه و چه‌كدارانی داعش به‌بێ به‌رگریكردن چۆڵییان كرد و پاشه‌كشه‌یان كرد.
له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هێزه، شه‌شۆ ئاشكرای كرد، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 1800 شه‌ڕڤان كراوه، به‌ڵام له ئێستادا سه‌رقاڵی پێكهێنانی یه‌ك لیوان و ژماره‌یان هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له داهاتووێكی نزیكیشدا، ده‌ست به دامه‌زراندنی چه‌كداران بۆ ئه‌و هێزه ده‌كرێت.
شه‌شۆ سه‌باره‌ت به كاری سیاسی و حزبایه‌تی، له ریزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای كرد، دوای 3ی ئاب/ ئۆگست، هیچ كارێكم له ریزی ئه‌و حزبه نه‌كردووه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ راشیگه‌یاند، دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی ئێزدی راگه‌یاندووه، به‌ناوی "حزبی ئێزدی دیموكراتی" و رایگه‌یاند، ئه‌و حزبه وه‌كو هه‌موو حزبه كوردستانی و عێراقییه‌كان، داخوازی مافی سیاسی خۆی و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات.