ده‌رباز كۆسره‌ت: ده‌بێت په‌كه‌كه له هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تێبگات
"هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانییه‌كی زۆریداوه"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له میانی دیداریكدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند:" چالاكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" له‌ناو خاكی كوردستان پێویست نییه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قوربانییه‌كی زۆریداوه، پێویسته به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بوونیان له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا گفتوگۆ بكرێت.
له‌و دیداره‌دا كه له په‌راوێزی پێنجه‌مین دیداری سلێمانی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، ئومێد عه‌لی پێشكه‌شكاری كوردستان24 له‌گه‌ڵی سازكردبوو، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ گووتی" بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی قه‌ندیل واقیعێكی دیكه‌یه، به‌ڵام بوونیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمدا ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیادده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌یان له‌گه‌ڵ باسبكرێت كه به‌هۆی بوونی ئه‌وانه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جا به پاشه‌كشه‌یان بێت یان گۆڕینی شێوازی چالاكییه‌كانیان بێت، پێویسته گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ستیاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قۆناغانه‌ی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان كرد و قوربانی و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی له رابردوودا بیرهێنایه‌وه و گووتی" پێویسته هه‌موو لایه‌ك ره‌چاوی ده‌ستكه‌وت و هه‌ستیارییه‌كانی دۆخی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بكه‌ن و په‌كه‌كه‌ش له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تێبگات".
دەرباز كۆسرەت رەسوول، وەزیری ئاوەدانکردنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە سەرجەم لایەنەكانی ھەرێمی كوردستان بەیەكەوە ھەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی ئێستا بدەن و بەیەكەوەش لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، گفتوگۆ بكەن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا چه‌ندین پرسیاری ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی چاكسازی ئاراسته‌كرا.