تره‌مپ مووچه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت
داوا له میدیاكان ده‌كات ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه تا سوودمه‌ندبن له بڕیاره‌كه

K24 - هه‌ولیر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كه 400 هه‌زار دۆلاره، له كۆتایی ئه‌مسالدا ده‌یبه‌خشێته دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان".
تره‌مپ هه‌رچه‌نده نێوانی له‌گه‌ڵ میدیاكاندا خۆشنییه و خۆشیی له چاره‌یان نایه‌ت، به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره گوته‌بێژه‌كه‌ی داوایكردووه له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆك سوودمه‌ندن، هاوكاریی بكه‌ن.
شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی له دیدارێكی رۆژنامه‌گه‌ریدا گووتی" سه‌رۆك ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆتایی ساڵ، مووچه‌كه‌ی ببه‌خشێت، چونكه ئه‌و له‌به‌رده‌م گه‌لدا به‌ڵێنیداوه".
سپایسه‌ر گووتی" سه‌رۆك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواتان لێده‌كات له دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سوود له‌و بڕیاره‌ی وه‌رده‌گرن هاوكاریی بكه‌ن.
سپایسه‌ر ده‌ستیكرد به قسه‌ی گالته‌ئامێز و گووتی" رێگای باش بۆ ئه‌وه‌ی له وردبینی میدیاكان دووربیت ئه‌وه‌یه كاره‌كه لێگه‌ڕێیت بۆ خۆیان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ پرسی به‌خشینه‌كانی دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ و خێزانه‌كه‌ی كه پێشتر له میدیاكاندا زۆری له‌باره‌وه گوترابوو.
تره‌مپ له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا چه‌ندین جار به‌ڵێنیدا ته‌نها یه‌ك دۆلار له مووچه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و ئه‌و باقییه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت، چونكه یاسا رێگا نادات مووچه وه‌رنه‌گرێت هه‌ر بۆیه ئه‌و دۆلاره‌ش هه‌ڵده‌گرێت.
پێشتر هه‌ر دوو سه‌رۆكی ئه‌مریكی "هێربه‌رت هۆڤه‌ر و جۆن كینیدی" مووچه‌كانی خۆیان پێشكه‌شی دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان كردبوو.