پارتی لە ھەوڵدایە ھەموو لایەنەكان كۆبكاتەوە

پارتی دەیەوێت لە كۆبوونەوەكە میکانزمێک بۆ راگەیاندنی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردستان دابنێت و ئەو شاندە دیاری بکرێت کە پێویستە بۆ ھەمان پرس بچێتە بەغدا

K24 - ھەولێر

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەوڵی رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی فراوانە بە بەشداری سەرجەم حزب و لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی میکانزمێک بۆ راگەیاندنی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردستان دابنێت، لە ھەمان کاتیشدا ئەو شاندە دیاری بکرێت کە پێویستە بۆ ھەمان پرس بچێتە بەغدا.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت، بە ھەر شێوەیەک بێت پێویستە ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت و ھەموو لایەنەکان بەشداری بکەن. 

Fly Erbil Advertisment