یهكێتی به نهخشه رێگاكهی گفتوگۆ لهگهڵ لایهنهكان دهكات
گۆڕان: نەخشە رێگاكەی یەكێتی ھیچ ھەنگاوێكی كردەی تێدا نییە بۆ چارەسەری كێشەكان
K24 - سلێمانی
بە پەسەندکردنی نەخشە رێگاکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سیاسەتی لە مەودوای بۆ گفتوگۆکردنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئاشکرا دەکات و سەرکردایەتی یەکێتی پێی وایە بە پەسەندکردنی نەخشە رێگاکە نێوماڵی خۆی رێکخستووەتەوە، لەبارەی نەخشە رێگەکەشەوە، لایەنە سیاسییەکان بۆ دووبەرە دابەش بوونە.
بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "نەخشە رێگاكەی یەكێتی ھیچ ھەنگاوێكی كردەی تێدا نییە بۆ چارەسەری كێشەكان و پەشیمان بوونەوە بە ھەڵوێستەكانی یەكێتیەوە دیارە".