وشه‌يه‌كى هه‌ڵه ره‌نگه مرۆڤێك بخاته خراپترين زيندانى جيهانه‌وه.. ده‌يان تۆمه‌تبار به هۆى هه‌ڵه‌ى وه‌رگێڕانه‌وه كه‌وتوونه‌ته گوانتانامۆ
ئه‌و دوورگه‌يه ئه‌مريكا له كوبا وه‌ريگرتووه

K24 – هه‌ولێر:
له شوباتى 2016دا ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما بيرخه‌ره‌وه‌يه‌كى ئاراسته‌ى كۆنگرێس كرد و تێيدا به پێويستى زانى زيندانى دوورگه‌ى گوانتانامۆ دابخرێت و ئه‌و داوايه‌ى له كۆنگرێس كرد.
له بيرخه‌ره‌وه‌كه‌دا ئيداره‌ى ئۆباما خواستى خۆى له سه‌ر به‌هێزكردنى لايه‌نى ئه‌منى و دووركه‌وتنه‌وه له درووستكردنى كێشه له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمان و هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مريكا ده‌ربڕيبوو، هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنى سه‌رچاوه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى (پنتاگۆن).
ئه‌و دوورگه‌يه ئه‌مريكا له كوبا وه‌ريگرتووه و سه‌ره‌تاى كاركردنى مارێنز له دوورگه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2002 ئه‌و كاته‌ى 780 ده‌ستگيركراو به تۆمه‌تى تيرۆر ره‌وانه‌ى ئه‌و دوورگه‌يه كران.

له ئه‌مڕۆدا هێشتا ئه‌و زيندانه كه به‌رپرسان و مافپه‌روه‌ران ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن ناوبانگى خراپه، به‌ڵام هێشتا دانه‌خراوه و 41 كه‌سى تێدا زيندانيكراوه.
ئۆباما به‌ر له‌وه‌ى كورسى سه‌رۆكايه‌تى به‌جێ بهێڵێت ده‌يويست ئه‌و دوورگه‌يه دابخات و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كۆتايى به‌و به‌شه له مێژووى ئه‌مريكا ده‌هێنێت. ئه‌وه‌ش له رێى ئازادكردنى سه‌رجه‌م زيندانييه‌كان ياخود گواستنه‌وه‌يان بۆ وڵاتانى ديكه كه رازين به وه‌رگرتنيان.
بێگومان له داهاتوودا ژماره‌ى ئه‌و زيندانيانه زيادى ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ى ميدياى ئه‌مريكا له راپۆرته‌كانيدا ئاماژه‌ى پێكردووه، ئه‌مه‌ش به هۆى سياسه‌تى ئيداره‌ى ئێستاى ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تى دۆناڵد ترامپه‌وه‌يه كه له 20ى مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵاتى وه‌رگرتووه و نه‌يارى داخستنى زيندانى دوورگه‌ى گوانتانامۆيه و هاوكاتدژى په‌نابه‌ران و ره‌وه‌ندى موسڵمانانه له ئه‌مريكا.
ترامپ به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى له پلانه‌كه‌ى ئۆباما بۆ داخستنى دوورگه‌ى گوانتانامۆ ده‌گرت. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شته بوو، كه رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى به هه‌مه‌جيه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌سفيده‌كرد.

قاعيده ده‌ناسى؟
41 كه‌س له زيندانى گوانتانامۆ ماونه‌ته‌وه. مانه‌وه‌يان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكارايى ئيداره‌ى ئۆباما و ده‌ستوبرد نه‌كردنى له چاره‌سه‌ركردن و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسيه‌كانيان چ به به‌ردان ياخود ره‌وانه‌كردنيان بۆ وڵاتانى ديكه.
ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌وه بوو، كه كۆمارييه‌كانى كۆنگرێس گرێ و كۆسپيان له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانيان درووست كرد و نه‌يانهێشت ئه‌و ناوه‌نده سه‌ربازييه‌ى ئه‌مريكا كه رووبه‌ره‌كه‌ى 45 ميله دابخرێت و ئه‌مريكا له 1903ه‌وه له كوبا له به‌رامبه‌ر نرخى 4085 دۆلارى ساڵانه به‌كرێى گرتووه و به گوێره‌ى ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌ى ئه‌مريكا و كوبا و رێككه‌وتنه‌كه‌يان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه ته‌نيا مه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندى هه‌ردوو وڵات بێت.
ئۆباما (2009 – 2017) هه‌وڵيدا له ياساى پشتبه‌ستنى به‌رگرى بۆ ساڵى 2011 بچێته ژێر بارى فشارى كۆمارييه‌كان و به‌و پێيه گواستنه‌وه‌ى ده‌ستگيركراوه‌كان بۆ گوانتانامۆ و دادگاييكردنيان قه‌ده‌غه كرا.

هه‌ڵه‌گه‌لێك كه باجه‌كه‌يان زۆر قورس بوو
له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ى له گوانتانامۆ ده‌ستگيركرابوون، 31 كه‌سيان به هۆى هه‌ڵه‌ى وه‌رگێڕانى قسه‌كانيانه‌وه له كاتى ده‌ستگيركردنياندا ده‌ستگير كراوون.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى لودوڤوارى كه‌نه‌دايى ناكرێت ئه‌و 41 كه‌سه‌ى له دوورگه‌كه زيندانيكراوون به ده‌ستگيركراوى جه‌نگ هه‌ژمار بكرێن. وه‌ك ئه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى جنێڤى ساڵى 1949ى تايبه‌ت به پاراستنى مه‌ده‌نييه‌كان له كاتى شه‌ڕدا هاتووه و هه‌وه‌ك چۆن 31 ده‌ستگيركراوى ديكه هێشتا رووبه‌ڕووى دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه، چونكه به بێ ئه‌وه‌ى هيچ تۆمه‌تێكيان له‌سه‌ر بێت ده‌ستگيركراوون و هيچ تۆمه‌تێكيشيان نه‌خراوه‌ته پاڵ.

له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى جۆرج بوشى كوڕدا، ئه‌مريكا ده‌يوت ئه‌و بنكه سه‌ربازييه له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئه‌مريكايه و ده‌ستوورى وڵاتى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌مه‌ش وايكردبوو، وه‌ك جه‌نگاوه‌رى دوژمن سه‌يرى زيندانيكراوه‌كان بكرێت و له هه‌موو مافێكى مرۆيى و ياسايى بێبه‌ش بكرێن.
رۆژنامه كه‌نه‌داييه‌كه له پارێزه‌رێكى مافپه‌روه‌ره‌وه به ناوى ئه‌لكا برادهان، گواستوويه‌تييه‌وه كه زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ئێستا له زيندانى گوانتانامۆ هێڵدراونه‌ته‌وه، به هۆى هه‌ڵه‌ى وه‌رگێڕانى قسه‌كانيان له كاتى لێكۆڵينه‌وه ياخود به هۆى هه‌ڵه‌ى وه‌رگێڕه‌كانى تايبه‌ت به لێكۆڵينه‌وه ده‌ستگيركراوون.

برادهان گوتيشى: هه‌ڵه‌ى وه‌رگێڕان ده‌ركه‌وتوون، بۆنموونه كاتێك پرسيار له هه‌ندێك تۆمه‌تبار كراوه، ئايا ئێوه قاعيده ده‌ناسن، وه‌ڵاميان به (به‌ڵێ) بووه، چونكه ئه‌وان مه‌به‌ستيان شارى قاعيده‌ى هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگاى ئيبى باشوورى يه‌مه‌ن بووه، نه‌ك رێكخراوى قاعيده.
پارێزه‌رێكى ئه‌مريكايى كه يه‌كێكه له ئه‌ندامانى تيمى به‌رگرى له ده‌ستگيركراوى كوه‌يتى عه‌مار بلوشى و كه به تۆمه‌تى به‌شداريكردن له ته‌قينه‌وه‌كانى 11ى ئه‌يلوولى 2001 سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، نزيكه‌ى 24 ده‌ستگيركراو ره‌زامه‌ندى حكومه‌ته‌كانيان بۆ وه‌رگيراوه كه بگه‌ڕێندرێنه‌وه و هه‌ندێكى ديكه‌شيان هێشتا پێويستيان به واژووى ره‌سمى هه‌يه.

دادگاييكردنى سه‌ربازى
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد 31 زيندانيكراو، خراونه‌ته ژێر بارى دادگاييكردنى سه‌ربازييه‌وه. 10 زيندانيكراوى ديكه چاوه‌ڕێى دادگاييكردنن له به‌رده‌م ليژنه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكادا.
له ناو ئه‌و 10 كه‌سه‌دا عه‌مار بلوشى هه‌يه كه برادهان به‌رگرى لێده‌كات و هێزى ئه‌مريكا له 2003 ده‌ستگيريان كردووه و له سێپتێمبه‌رى 2006 ره‌وانه‌ى گوانتانامۆيان كردووه، كه ئه‌و كاته جۆرج بوش ئه‌و زيندانه‌ى تايبه‌ت كردبوو، به‌و كه‌سانه‌ى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى قاعيده و تيرۆره‌وه ده‌ستگيرده‌كران.
.jpg)
جۆرج بوشى سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مريكا له به‌رامبه‌ر روودانى دوو ته‌قينه‌وه له تاوه‌ره‌كانى بازرگانى جيهانى له نيويۆرك بوش كه له ماوه‌ى ساڵانى (2001-2009 حوكمى كرد) شه‌ڕى دژى ئه‌فغانستان له 2001 هه‌ڵگيرساند و له 2003دا شه‌ڕى عێراقى به‌رپا كرد و بۆ ئه‌فغانستان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مريكا و بۆ عێراقيش به پاساوى هه‌بوونى چه‌كى كۆكوژ و هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى قاعيده‌وه شه‌ڕى ئه‌نجامدا.
له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ئۆبامادا 166 ده‌ستگيركراوى گوانتانامۆ ئازاد كران. هه‌ندێكيان گواسترانه‌وه بۆ وڵاتانێك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فريقا و نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌ب به ئامانجى چوونه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى خۆيان و هه‌ندێكيشيان ره‌وانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئاسيا و ئه‌مريكاى باكوور و باشوور كران، دواى ئه‌وه‌ى پۆزش بۆ نه‌ناردنه‌وه‌يان بۆ وڵاتانى ره‌سه‌نى خۆيان هێنرايه‌وه. پێش ئۆباما بوش 532 زيندانيكراوى زيندانه‌كه‌ى ئازاد كردبوو.
.png)
هێرشێكى هه‌ڵه له ترامپه‌وه
ده‌زگاى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا له ئه‌يلوولى رابردوو رايگه‌ياند، 9 كه‌س له‌وانه‌ى ئيداره‌ى ئۆباما و 113 كه‌س له‌وانه‌ى ئيداره‌ى بوش ئازادى كردبوون چوونه‌ته‌وه ريزى چالاكييه تيرۆريستييه‌كان.
ترامپ هێرشيكرده سه‌ر ئۆباما و له 7ى ئازاردا گوتى:122 ده‌ستگيركراوى گوانتانامۆ كه له لايه‌ن ئۆباماوه ئازادكرابوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه مه‌يدانه‌كانى شه‌ڕ و ئه‌مه بڕيارێكى ئابڕووبه‌رانه و دزێو بووه.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.
و:ئ.ه