وڵاتێك مووشه‌كێكی 3 ملیۆن دۆلاری ده‌گرێته فڕۆكه‌یه‌كی 300 دۆلاری
جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی: دوژمن بوومایه زۆرترین فڕۆكه‌ی 300 دۆلاریم ده‌كڕی تا كۆتایی به پاتریۆتی ده‌وڵه‌تانی دیكه بهێنم

K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند" وڵاتێك بۆ تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی بێ فڕۆكه‌وان له جۆری (كوادكۆپتهر) مووشه‌كی پاتریۆت به‌كارده‌هێنێت، له كاتێكدا نرخی هه‌ر مووشه‌كێك 3 ملیۆن دۆلاره".
جه‌نه‌راڵ، ده‌یڤید بیركنز له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند" یه‌كێك له‌و "وڵاته هاوپه‌یمان و زۆر نزیكانه‌ی ئه‌مریكا" بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی بێ فڕۆكه‌وان، مووشه‌كی (زه‌مین - ئاسمان) ده‌ته‌قێنێت".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه له كۆڕێكی سه‌ربازی كه سوپای ئه‌مریكا له یوتیوب بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت" ئێمه مووشه‌كی پاتریۆتمان خۆشده‌وێت چونكه زۆر چالاكه، به‌ڵام خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی له‌و جۆره به‌و مووشه‌كانه، له رووی ئابوورییه‌وه باش نییه و پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت".
جه‌نه‌راڵ، بیركنز ئه‌وه‌شی گوتووه" فڕۆكه‌ی كوادكۆپتهر، له پێگه‌ی ئه‌مازۆن نرخه‌كه‌ی به 200 دۆلار تا 300 دۆلاره، كه‌واته ئه‌و فڕۆكه‌یه هیچ ده‌رفه‌تێكی نییه تا ركابه‌ری له‌گه‌ڵ پاتریۆت بكات".
مووشه‌كی پاتریۆت به رێگه‌ی رادار ئاراسته‌ی مووشه‌كه‌كانی دیكه ده‌كرێت و خێراییه‌كه‌ی 5 به‌رامبه‌ری خێرایی ده‌نگه.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر دوژمن بوومایه زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكهوانانهم ده‌كڕی به 300 دۆلار، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به هه‌رچی مووشه‌كی پاتریۆتی وڵاتانی دیكه‌یه بهێنم".
به‌ڵام ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرا نه‌كردووه كه چۆله‌كه به تۆپ ده‌خاته خواره‌وه.