مێركڵ به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ ته‌ماشای كچه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كات
كچه‌كه‌ی سه‌رۆك خۆی به‌سه‌ر كۆشكی سپی‌دا سه‌پاندووه و هیچ ناونیشانێكی فه‌رمیشی نییه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رده‌وام ئیڤانكا تره‌مپ جێگای مشتومڕه، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، خۆی به‌سه‌ر كۆشكی سپی‌دا سه‌پاندووه، چاوی كامێرا‌كان گرته‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی كچه‌كه‌ی سه‌رۆكیان له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گرتووه، له‌و كاته‌ی مێركڵ زۆر به نامۆیی سه‌یری ئیڤانكا ده‌كات".
مێركڵ به‌شیوه‌یه‌ك سه‌یری ئیڤانكا ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌ی ده‌م و چاو ده‌خوێننه‌وه ده‌ڵێن" مێركڵ به‌و سه‌رنجدانه‌ی ده‌ڵێت" ئه‌م خانمه چی ده‌كات لێره؟".

ئیڤانكا له تویته‌ر نوسیوویه‌تی" به دیداری میركڵ شه‌ره‌فمه‌ند بووم، دوای ئه‌وه‌ی پیاوانی كاری ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و گفتوگۆیان كردووه".
یه‌كێك له تویته‌ره‌وه له ئیڤانكای پرسیووه، ئه‌ی تۆ چیت ده‌كرد له‌و شوینه‌دا؟"، به‌ڵام ئیڤانكا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئیڤانكا له زۆر دانیشتنی فه‌رمی دیكه‌شدا ئاماده‌بووه، به‌ڵام ده‌ڵێن" نابێت ئه‌و له‌و شوێنانه‌دا بێت، چونكه هیچ ناونیشانێكی فه‌رمی له كۆشكی سپی‌دا نییه و ته‌نها ئه‌وه‌یه كچی سه‌رۆكه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته پاسپۆرتی په‌ڕینه‌وه‌ی و خۆی به‌سه‌ر كۆشكی سپی‌دا سه‌پاندووه".
ئیڤانكا له دانیشتنه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی باوكی و جاستن ترۆدۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاماده‌بوو، ئه‌وكاته ئه‌و سه‌رنجێكی قوڵی گه‌نجه كه‌شخه‌كه‌ی كه‌نه‌دای ده‌دا، له ئۆفیسه هێلكه‌ییه‌كه‌ی كۆشكی سپیشدا له نێوان هه‌ر دوكیاندا دانیشتبوو و پێده‌كه‌نین.
كچه‌كه‌ی تره‌مپ یه‌كه‌مین كه‌سه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دا‌نیشێت له كاتێكدا سه‌رۆك نه‌بێت، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ش ره‌خنه‌ی زۆری لێگیرابوو.