لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور ده‌ستیپێكرد
"13 تۆمه‌تی ئاراسته ده‌كرێت"
.jpg)
K24 - هه‌ولیر:
ئه‌مڕۆ داواكاری گشتی كۆریای باشوور، له‌گه‌ڵ "پارك كون هیه" سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له 13 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد.
سه‌رۆكی له كارلادراوی كۆریای باشوور، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی داواكاری گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری ئاراسته بكه‌ن، قسه‌یكرد و بۆ یه‌كه‌مجار داوای لێبوردنی له گه‌لی كۆریای باشوور كرد.
پارك كون، له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی دادگا قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و گووتی" داوای لێبوردن له گه‌ل ده‌كه‌م و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاوكاردهبم"، ئه‌و قسانه‌شی به یه‌كه‌مین لێدوانی سه‌رۆكه له كاردوورخراوهكه داده‌نرێت بۆ گه‌لی كۆریا، پاش ئه‌وه‌ی له 10/3 له كارلادرا.
سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی پارك كون، له ناوچه‌ی جانجنامی سیۆلی پایته‌خت، له به‌رده‌م میدیاكاندا گردببوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی پیشبینییه‌كان، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا 13 تۆمه‌ت ئاراسته‌ی سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور ده‌كرێت، زۆربه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه ده‌بێت، وه‌ك وه‌رگرتنی به‌رتیل له "لی جیه یۆنگ" سه‌رۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئه‌لیكترۆنیات، تا له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكه‌ی له چه‌ند بڕیارێك سوودمه‌ندبێت. هه‌روه‌ها ناچاركردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ك و به‌خشینه‌كانیان بده‌نه دامه‌زراوه‌ی "میر" و "كی ئیسپۆرت" و ئاماده‌كردنی لیستێكی ره‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندان و دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان".

.jpg)
.jpg)