ئاڕنۆڵد گاڵته به تره‌مپ ده‌كات
"بچۆ قوتابخانه‌یه‌كی نزیك كۆشكی سپی بزانه ره‌وشه‌كه چۆنه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مریكی، ئاڕنۆڵد شوارتزینگهر، به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رۆژی 21/3/2017 ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و گاڵته به تره‌مپ و ئه‌و راویژكارانهی ده‌كات كه ئامۆژكاری ده‌كه‌ن.
میدیاكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن" ئه‌ستێره ئه‌مریكییه‌كه، ره‌خنه‌ی له تره‌مپ گرتووه، كه به‌گوێره‌ی دوایین راپرسییهكان، ته‌نها 37% ئه‌مریكییه‌كان له هه‌ڵسوكه‌وت و تواناكانی رازین، له‌و ماوه‌یه‌ی هاتووه‌ته سه‌ر حوكم".
له‌و ڤیدیۆیه‌دا ئاڕنۆڵد، گاڵته به شێوازی پێشكه‌شكردنی بوودجه‌ی وڵات ده‌كات له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و پرۆگرامانه‌ی هاوكاریكردنی دابینكردنی خۆراك بۆ هه‌ژاره‌كان بهێنێت، ئه‌و پرۆگرامانه‌ی خزمه‌تی هه‌زاران قوتابیش ده‌كات كه داهاتیان زۆر كه‌مه و به‌سه‌ر 15 شاردا دابه‌ش بوون".
ئاڕنۆڵد له ڤیدیۆكه‌یدا ئامۆژگارییه‌ك پێشكه‌شی تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت" بچۆ قوتابخانه‌یه‌كی نزیكی كۆشكی سپی، بزانه ره‌وشه‌كه له نزیكی خۆت چۆنه، هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌كات ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خۆی ببات".
په‌یوه‌ست به‌و پرسه تره‌مپ گوتوویه‌تی" 60 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونمدا تێپه‌ڕی و به وه‌فا بووم به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا دابووم".
