پارتی و پارێزگاری كەركووك پرسی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك تاوتوێ دەكەن

حزبە كوردستانییەكان پشتوانی لە بریارەكە دەكەن

K24 - كەركووك

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك و چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە كەركووك لەگەڵ نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك كۆدەبنەوە.

ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شاندێكی لقی3 پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك، لەگەڵ پارێزگاری كەركووك كۆدەبنەوە و پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكەش ھەڵكردنی ئاڵای كوردستانە لەسەر فەرمانگە و دامەزراوە حوكمییەكانی شارەكە".

گوتیشی: "بریارە سەرجەم حزبە كوردستان لە كەكووك لەسەر پرسی ھەڵكرددنی ئاڵای كوردستان، لەگەڵ پارێزگاری كەركووك كۆببنەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارەكە دووپات دەربڕن، لە چەند رۆژی رابردووشدا شاندێكی مەڵبەندی یەكێتی بۆ ھەمان مەبەست لەگەڵ نەجمەدین كەریم كۆبوونەوە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بەرەی توركمانی لە كەركووك دژی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگە و دامەزراوەكانن و دژایەتی خۆیان دژی بڕیارەكە راگەیاندووە، نەرمیەك لە لایەنە عەرەبەكان بەدی دەكرێت، ئەوان دەڵێن، پێویستە ھەماھەنگیمان لەگەڵ بكرێت".

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "دوای ئەوەی ئاڵای كوردستان لەلایەن خوێندكاران لە زانكۆی كەركووك ھەڵكرا، یەكەم دامەزراوە پارێزگا دەبێت ئاڵای كوردستانی لەسەر بەرز دەكرێتەوە

Fly Erbil Advertisment