بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆمب" سه‌گی مه‌شقپێكراو" ده‌درێته‌ پێشمه‌رگه‌

"دەتوانن بۆ دۆزینەوەی بۆمب لە ژێر زەوی و باڵەخانەكان سوودیان لێ ببینن"

K24 - واشنتن

ژەنەراڵ تێری باڵتیمۆر، سەرۆکی پەیمانگای مارشاڵ لێگەسی لە واشنتن، چەندین سەگی گرانبەھای راھێنان پێكراوی لە بواری دۆزینەوەی بۆمب و تەقەمەنی داوەتە ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی بتوانن سوودی لێوەربگرن.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، ژەنەرال تێری باڵتیمۆر، ئاماژە بە خەبات و قوربانیدانی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات و دەڵێ، لە نزیكەوە چەند جارێك سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەم كردووە لە باشووری كوردستان و سەرسامی خۆشی بە ئازایەتی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش نیشاندا.

Fly Erbil Advertisment