فوئاد حوسێن: لەسەرجەم کۆبوونەوەکاندا باسی رۆڵی کورد و پێشمەرگە كراوه‌

به‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا كردووه‌

K24 - واشنتن:

فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای عێراق و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەواشنتن، لەلێداوانێک تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لەسەرجەم کۆبوونەوەکاندا بەگرنگییەوە باس لە رۆڵی کورد و پێشمەرگە کراوە و ئاشکراشی كرد لەدونیادا کورد دۆستی زۆری هەن و دەتوانێت ئەو دۆستایەتییە بقۆزێتەوە و لەگەمەی سیاسیشدا سەرکەوتوو بێت.