حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ن
هه‌ندێكیان باسی هاوپه‌یمانێتی ده‌كه‌ن.. نه‌خشه‌ی سیاسى دوای هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ دا پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ھەندێک لەلایەنە سیاسییەکانی باشووری كوردستان پیشوەخت باس لە ھاوپەیمانی حزبەکانیان دەکەن لەگەڵ حیزبەکانی دیكە, بە شێكیشیان دەڵێن جارێ زووه باس لەو بابەتە بكرێت.