خوشكێكی ئۆجەلان كۆچی دوایی كرد

لەماوەی سێ ساڵدا دووەم خوشكی ئۆجەلانە كۆچی دوایی دەكات

K24 - ھەولێر

خوشكێكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" كۆچی دوایی كرد.

بە گوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەك ئێوارەی دوێنێ ئاینی یڵدرم، خوشكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەھۆی نەخۆشییەوە لە گوندی ئامارای سەر بە شاری روحای باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.

زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەكاتی تێكچوونی باری تەندروستی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی روحا، بەڵام دوای چەند ساتێك كۆچی دوایی كردووە، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە گوندی ئامارا بە خاک بسپێردرێت.

لەماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا ئەمە دووەم خوشكی ئۆجەلانە كۆچی دوایی دەكات، لە 6 ئەیلوولی ساڵی 2014 خوشكی گەورەی ئۆجەلان بەناوی حاوا كێسەر، لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای ئەدەنەی باشووری توركیا لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

Fly Erbil Advertisment