قاسم شەشۆ: پەكەكە سەرچاوەی پشێوییە لە شنگال
"پەكەكە به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆسەی ئـاوەدانکردنەوە ناوچە رزگارکراوەکان"
K24 - ئەڵمانیا
قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال له ئه‌ڵمانیا لە میانی بــەشــداری کـردنی لە مەراسیمی بـەخشینی خەڵاتی پــێشمەرگە بە کــورســـتان24 راگەیــاند، بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه لە شنگال هۆکاری پشێوی و ناســەقامگیریە، بە تایبەت به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پرۆسەی ئـاوەدانکردنەوە ناوچە رزگارکراوەکان. وتیشی: وڵاتانی ئـەندام لە هـاوپەیــمانێتی دژی داعش لە ســەرووی هه‌مووشیانەوە ئـەمریکا داوای لە هێزه‌كانی په‌كه‌كه کردووە، شـنــگال جێ بـھـێڵن.