وێنەیەكی پێشمەرگە خەڵاتی ساڵی بردەوە
وێنەكە لەلایەن فۆتۆگرافەرێكی فەرەنسی لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دژی داعش گیراوە

K24 - ھەولێر
لە سێیەمین پێشبركێی فۆتۆ كە لەلایەن ئاژانسی ئەنادۆڵ رێك دەخرێت، بۆ ئەمساڵ وێنەیەكی پێشمەرگە خەڵاتی یەكەمی بە دەستھێنا، لە وێنەكەدا پێشمەرگە ھاووڵاتیانی سڤیل لەكاتی ھەڵاتن لە دەست چەكدارانی داعش رزگار دەكەن.
وێنەی "هەڵاتن لە داعش" لە لایەن فۆتۆگرافەری فەرەنسی، فرێدریک لافارگ, لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دژی داعش گیراوە، لە وێنەكەدا ژمارەیەك پێشمەرگە ئەو ھاووڵاتیانە رزگار دەكەن كە لە دەستی داعش ھەڵدێن، لەلایەن لیژنەی ھەڵسەنگاندنی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
ئەو پێشبركێیە ساڵانە سێ ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە، خەڵاتیان پێدەبەخشرێت، ئەمساڵ بە بەشداری 25 هەزار فۆتۆگراف لە 17 وڵاتی جیهانەوە، 22 فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان پێ بەخشرا.