ئیڤانكا بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی فه‌رمی هه‌بێت به‌شداری لوتكه‌ی "ژنان20" ده‌كات
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی فه‌رمی له ئیداره‌كه‌ی باوكی‌دا نییه، مێركڵ بانگهێشتی ئه‌و لوتكه‌یه‌ی كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو، له به‌رلین، به‌شداری له لوتكه‌ی "ژنان20" ده‌كات كه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێگه‌ی ئافره‌ت له جیهانی كاردا سازده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دووه‌م لوتكه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به ژنان، كه له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی گرووپی20 وڵاته پیشه‌سازییه‌كه‌دا سازده‌كرێت و ئه‌مساڵ ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌و لوتكه ژنانه‌دا، بابه‌ته‌كانی، لێبورده‌یی و یه‌كسانی مووچه له نێوان پیاوان و ئافره‌تان و پێگه‌ی ژنان له سه‌ركردایه‌تیكردن و دروستكردنی كۆمپانیاكان باس ده‌كرێت.
ئیڤانكای كچی تره‌مپ هه‌رچه‌نده هیچ پۆستێكی فه‌رمی له ئیداره‌كه‌ی باوكی‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 35 ساڵانه له تویته‌ر نوسیوویه‌تی" بۆ هاندانی ژنان له بواری ئابووری" به‌شداری ده‌كه‌م، پێشتر رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نوسیبووی، ئیڤانكا، ئه‌و سه‌ردانه ده‌كات و له كاتی سه‌ردانی ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ واشنتۆن، كچه‌كه‌ی تره‌مپی بانگێشتی ئه‌و لوتكه‌یه كردووه".