"چه‌كدارانی په‌كه‌كه تونێل هه‌ڵده‌كه‌نن"
به‌رپرسی چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه: لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
له ته‌نیشت رێگای سه‌ره‌كی قه‌زای ئامێدی و شاره‌دێی دێره‌لووك، چه‌ندین تونێل هه‌ڵكه‌نراون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش گومان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌ڵكه‌نرابن.
په‌یامنێری كوردستان24، له ناوچه‌كه‌وه رایگه‌یاند" له ته‌نیشت ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییه‌ی كه هه‌ر دوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكیش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چه‌ندین تونێل هه‌ڵكه‌نراون و گومانی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ها گووتی" به‌ختیار دۆغان به‌رپرسی چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی" ئێمه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌و كارانه ده‌كه‌ین و ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه چه‌كداره‌كانی ئه‌وان به‌و كارانه هه‌ستابن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئیسلام یوسف په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوونی ئه‌و تونێلانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی دووچاری نیگه‌رانی كردووه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش پرسه‌كه‌یان به هه‌ند وه‌رگرتووه".