فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی ده‌كه‌وێت
له‌وكاته‌ی بۆ به‌شداری لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی شاژنه عه‌لیاء تووشی ئه‌و رووداوه بووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌و كاته‌ی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئالمه‌كتوم، فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی و جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، فڕۆكه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی "شاژنه عه‌لیاء" له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ده‌نیشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له چالاكییه‌كانی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات، له‌سه‌ر پلیكانه‌ی فڕۆكه‌كه پێی به‌لادا دێت و ده‌كه‌وێت".
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كاتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی له فڕۆكه‌كه‌ی تۆماركراوه كه به‌رله‌وه‌ی بگاته سه‌ر زه‌وی و له‌وكاته‌ی خه‌ڵكێكی زۆر و میدیاكان چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ده‌كه‌ن، پێی هه‌ڵده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێت.
فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن پێشوازی لێكراوه.