چەند بژارده‌یەك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەخرێنەڕوو

پارتی: ئەگەر لایەنەكان رێك نەكەون ھەڵبژاردنی داھاتوو دەتوانێ كێشەكان چارەسەر بكات

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان نەیتوانی پەرلەمان کارا بکاتەوە، ئەوا هەڵبژاردن تاکە رێگەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، گۆڕانیش پێی وایە پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان هەڵبژاردن ناکرێت.

ئامینە زكری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە كوردستان24 گوت: "لە رووی میكانیزمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژارن و  یاساوە ھیچ كێشەیەك نییە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن".

بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كوردستان رای جیاواز ھەیە، قارەمان قادر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێ: "كوردستان لە رووی یاساییەوە كێشەی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و لەرووی سیاسیشەوە كێشەی زۆری ھەیە، چونكە لایەنە سیاسییەكان نەیانتوانیوە لەسەر پێكەوە لەسەر یەك مێز گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان بكەن".

Fly Erbil Advertisment