مێركڵ بۆ په‌نابه‌ران: رێزی كرانه‌وه و لێبورده‌یی ئایینی بگرن
"پابه‌ندی یاساكانی ئهڵمانیابن"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند:" له‌سه‌ر په‌نابه‌ران پێویسته، رێز له بنه‌ماكانی لێبورده‌یی و ئازادی بیروباوه‌ڕ بگرن"، ئه‌م قسانه له كاتێكدایه، به‌رپرسێكی باڵای پارته‌كه‌ی داواده‌كات، ئابڵۆقه له‌سه‌ر پاڵپشتی دارایی ده‌ره‌كی بۆ مزگه‌وته‌كانی ئه‌ڵمانیا دابنرێت.
مێركڵ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، چونكه دوو ساڵی رابردوو ده‌رگای له رووی زیاتر له ملیۆنێك په‌نابه‌ر كرده‌وه و گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا، ئیستاش كه ده‌یه‌وێت بۆ ویلایه‌تی چواره‌می رێبه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو، سه‌ركه‌وێت، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ره‌خنانه كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بێت و ركابه‌ره‌كه‌ی بكاته هاوشانی و ده‌نگه‌كانیان زۆر له‌یه‌كتره‌وه نزیك بێت.
رۆژنامه‌وانێكی سووری كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ لێشاوهكهدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا، له مێركڵی پرسیوه، چاوه‌ڕوانی چی له په‌نابه‌ران ده‌كه‌یت؟".
له وه‌ڵامدا راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی:" چاوه‌ڕوانم ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوونه‌ته ئێره، پابه‌ندی یاساكانی وڵاتهكهمانبن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی:" پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا،له بنه‌ماكانی لیبراڵییه‌تی ئه‌ڵمانیای نوێ تێبگه‌ن، وه‌ك لێبورده‌یی و كرانه‌وه و ئازادی ئایین و ئازادی بیروڕا".