وه‌زاره‌تی شه‌هێدان و ئه‌نفالكراوان ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
پێویسته تا ئه‌و رۆژه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر
وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ئاگادار دەكاتەوە بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی بایومەتری له واده‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن كه ته‌نیا دوو رۆژی ماوه.
وەزارەتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه رۆژی 5 نیسان دوا رۆژه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی بایۆمه‌تری و داوا له‌و كه‌سانه‌ی فۆرمی بایۆمه‌تریان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌كات سه‌ردانی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سلیمانی، ھەولێر، دھۆک، ھەڵەبجە، گەرمیان و بەرێوەبەراییەتی کەرکوک بکەن بۆ پرکردنەوەی ئه‌م فورمه.
هه‌ر له راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هاتووه رۆژی 15 نیسان، دوا رۆژه بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر و پێویسته تا ئه‌و رۆژه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.