سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا تۆڵه‌ی منداڵی خۆی ده‌كاته‌وه
ده‌یه‌وێت له‌و ئه‌كته‌ره بداته‌وه كه به منداڵی لێیداوه
K24 - هه‌ولێر:
جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر دواجار بڕیاریداوه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رێكی ناوداری وڵاته‌كه‌ی بكات و لێیبداته‌وه، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی هاوڕێی منداڵیی بووه و پێشتر له پرۆگرامێكدا گوتبووی، له‌وانه‌یه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ترۆدۆ ئه‌وه‌بێت من و هاوڕێیه‌كم به منداڵی لێمانداوه".
I've been giving it some thought, and you know what, who hasn't wanted to punch Chandler? How about a rematch @MatthewPerry?
— Justin Trudeau (@JustinTrudeau) ١ أبريل، ٢٠١٧
ترۆدۆ له تویته‌ره‌وه ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ماسیۆ بێری، كه له منداڵی‌دا و له قوتابخانه هاوڕێی بووه، نوسیوویه‌تی" زۆر بیرم له‌وه‌كرده‌وه، كێ هه‌یه حه‌زنه‌كات له "چێندله‌ر" بدات، رات چییه یاری گه‌ڕانه‌وه بكه‌ین؟".
هاوڕێكه‌ی ترۆدۆ ساڵانێكی زۆره له زنجیره درامای ناوداری Friends رۆڵی "چێندله‌ر بنگ" ده‌بینێت و سه‌رۆكوه‌زیرانیش ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی منداڵی لێبكاته‌وه، هه‌ر بۆیه به تویتێك وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه.
بێری له‌و كاته‌ی له پرۆگرامی كۆمیدی" جیمی كیمێل، له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو میوان بوو، باسی سه‌رده‌می منداڵی خۆی و هاوڕێكانی كرد، ئه‌و ئه‌كته‌ره ئیستا ته‌مه‌نی 47 ساڵانه، باسی رووداوێكی منداڵی كرد و گووتی" هاوڕێیه‌كم هه‌بوو ناوی میری بوو، من و ئه‌و له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی بووین، ئه‌وكاته ئیمه دوو ساڵ له ترۆدۆ گه‌وره‌تربووین، به منداڵی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م زۆر به توندی له جاستن ترۆدۆمانداوه، ئێمه ئیره‌ییمان به ترۆدۆ ده‌برد، چونكه له وه‌رزشدا لێهاتوو بوو، به‌ڵام من و هاوڕێكه‌م وانه‌بووین، بۆیه‌ش لێماندا. ئه‌و ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دایه، پێده‌چێت ترۆدۆ به‌رده‌وام بیری له‌وه‌كردبێته‌وه و هه‌وڵیدابێت له ژیانیدا سه‌ركه‌وتووبێت، ئه‌و رووداوه تێپه‌ڕێنێت و ئه‌وه‌ش وایلێكردبێت، ببێته سه‌رۆكوه‌زیران".