ھاوھەڵوێستی و یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان ھاووڵاتیان دڵخۆش دەكات
"ھەر كاتێك كورد یەك بووبێت ھەنگاوی گەورەی ناوە"
K24 - دھۆك
ھاووڵاتییان لە باشووری كوردستان دڵخۆشن بە یەكڕیزی و یەك ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان، لە بەرامبەر نەیارانی گەلی كوردو پێیان وایە ھەركاتێك نێو ماڵی كورد یەك نەبووبێت، دووژمنانی كورد بە ئاسانی توانیویانە درز بخەنە نێو ریزەكانی كورد، بەڵام ھەركاتێك كورد یەكبووبێت ئەوا ھەنگاوی گەورەی ناوە و كوردستانیان بەرەو كەناری ئارامی و سەقامگیری بردووە.