12مین پێشانگای كتێب لە ھەولێر بە بەشداری بارزانی دەكرێتەوە
چەندین دەزگای چاپ و پەخشی ناوخۆیی و بیانی بەشداریان تێدا كردووە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بە بەشداری مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، 12مین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر كرایەوە.
كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گەیشتە پێشانگای نێودەوڵی كتێب لە ھەولێر و بەشداری لە كردنەوەی ئەو پێشانگا نێودەوڵەتیە كرد.
ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر دەكرێتەوە، بۆ ئەمساڵیش چەندین دەزگای چاپ و پەخشی ناوخۆیی و بیانی بەشداریان تێدا كردووە، ھەروەھا چەندین سەرچاوە بە زمانی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و زمانەكان دیكە نمایش دەكرێن.
لە رۆژی یەكەمی پێشانگایەكەدا جگە لە بەرپرسانی حكوومی و دەزگا راگەیاندن و رۆشنبیرییەكان، بەشێك لە بەرپرسانی دیكە عێراق ئامادەی بوون، ھەروەك بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوودا زۆر لە كەسایەتی سیاسی و نووسەرە دیارەكان سەردانی ئەو پێشانگایە بكەن.
.jpg)


.jpg)