هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له كه‌ركووك هه‌نگاوێكی پێشوه‌خت بوو
عه‌دنان موفتی: ده‌مانه‌وێت پێشوه‌خت رای خه‌ڵكی خۆمان وه‌ربگرین

K24 – هه‌ولێر
شاندی هه‌رێمی كوردستان له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانی دوو رۆژه‌یان بۆ به‌غدا سه‌ردانی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراقیان كرد.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه، نوێنه‌رانی هه‌ردوولا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌كه‌یان بۆ رای گشتی خسته‌ڕوو و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسیانیان دایه‌وه.
عه‌لی عه‌لاق نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند "پێویسته ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت" و هه‌ڵكردنی ئالای كوردستانیش له كه‌ركووك به "هه‌نگاوێكی پێشوه‌خت" به ناو كرد.
هه‌ر له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئاماژه‌ی به یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان كرد و گوتی "پێویسته هه‌موومان پابه‌ندی ده‌ستوور بین و شانازی به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین" و شه‌ڕی دژی داعش‌یش له كاره پێشینه‌كانی عێراقی زانی.
له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق، دوو نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شدار ببوون.
هه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش، عه‌دنان موفتی ئاماژه‌ی به ئه‌رێنی بوونی گفتگۆوه‌كان كرد و گووتی "له‌به‌رده‌م چه‌ند به‌ربه‌ستی گه‌وره‌داین و هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ده‌دات".
هه‌ر له‌مباره‌وه، ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان گووتی "پێشتریشی ریفراندۆممان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ده‌ستمان به دانانی ده‌ستوور كرد و له عێراق جیا نه‌بووینه‌وه و ئه‌مجاره‌ش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی به مانای جیا بوونه‌وه نییه و ده‌مانه‌وێت پێشوه‌خت رای خه‌ڵكی خۆمان وه‌ربگرین".
شاندی هه‌رێمی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 2 نیسانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی بارزانی و سه‌ردانكردنی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان پێكهات.
ئه‌م شانده رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدای كرد و له ماوه‌ی دوو رۆژ چه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ئه‌نجامدا كه پرسی ریفراندۆم و كه‌ركوك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتگۆوه‌كان بووه.
میرانی پاش كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جبوری رایگه‌یاند له‌باره‌ی ریفراندۆم و كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان گفتوگۆیان كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی و شاندی كوردستان "رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رژمێری بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی".
شاندی هه‌رێم پێشتر سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیان كردبوو.