ئاگاداریەك بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی ناوی خۆیان بۆ سەفەری حەج تۆمار كردووە

"بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەج بۆ ئەمساڵ 3 هەزار و 650 دۆلار دەبێت"

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان، ئەو ھاووڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناوی خۆیان بۆ سەفەری حەج تۆمار كردووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی حەج و عومرە لە شار و شارۆچكەكان بكەن و پارەی سەفەرەكە بدەن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەج بۆ ئەمساڵ 3 هەزار و 650 دۆلار دەبێت، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا هەموو ئەو هاووڵاتیانەی ناویان دەرچووە سەردانی ئەو شوێنانە بكەن بە پێچەوانەوە مافی سەفەركردنیان نامێنێت".

ئاماژەش بۆ ئەوە كراوە: "بڕی پارەی وەرگیراو تەنیا بە دۆلار دەبێت وە پێویستە لەگەڵ خۆیاندا پاسپۆرتیان بهێنن".

دەقی راگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان

ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2017 دەرچووە لە رۆژی دووشەممەوە رێكەوتی  10 / 4 / 2017 سەردانی  بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە پارێزگاكانی (هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان )،بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانی بڕە پارەی  تێچووی سەفەری حەج كە بۆ ئەمساڵ 3 هەزار و 650 دۆلار دەبێت و پێویستە لە ماوەی 15 پازدە رۆژدا هەموو ئەو هاووڵاتیانەی ناویان دەرچووە سەردانی ئەو شوێنانە بكەن بە پێچەوانەوە مافی سەفەركردنیان نامێنێت .

تێبینی  : بڕی پارەی وەرگیراو تەنیا بە دۆلار دەبێت وە پێویستە لەگەڵ خۆیاندا پاسپۆرتیان بهێنن.

لەگەڵ رێزدا

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە

6/4/2017

Fly Erbil Advertisment