عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: نابێت به‌هۆی كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ریفراندۆم دوابخرێت
شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی پرسی ریفراندۆم و كه‌ركووكییان له‌گه‌ڵ رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تاوتوێ كرد
K24 – هه‌ولێر
شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی له سلێمانی کۆبوونەوە.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه، عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و رۆژ نوری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رای گشتی خسته‌ڕوو.
رۆژی نوری شاوه‌یس له‌باره‌ی ریفراندۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ریفراندۆم ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به حزبێكه‌وه نییه و نابێت كێشه‌كانی دیكه ببنه به‌ربه‌ست به‌رده‌م ریفراندۆم".
گوتیشی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌رێنی بوو.
له لایه‌ن خۆیه‌وه عیرفان عه‌بدوڵعه‌زیز رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به گرنگ زانینی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گوتی "نابێت به‌هۆی كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ریفراندۆم دوا بخرێت و ده‌بێته چه‌كێكی به‌هێز بۆ دیپلۆماسی".
شاندی هاوبه‌شه‌ی پارتی له هه‌ر یه‌ك له رۆژ نوری شاوه‌یس، هۆشیاری زێباری، مه‌لا به‌ختیار، حاكم قادر حه‌مه‌جان پێكهاتووه.
شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی پێشتر سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی له هه‌ولێر كردبوو، پێش ئه‌وه‌ی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی ریفراندۆم و كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاوتوێ بكات.