ئیڤانكا بڕیاره‌كه‌ی باوكی به بوێرانه ناوده‌بات
"شانازی به باوكمه‌وه ده‌كه‌م"

K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، کچە گەورەی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانازی بە بڕیاره‌كه‌ی باوكییه‌وه ده‌كات، كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی مووشه‌كبارانكردووه و به بڕیارێكی ناوده‌بات كه جیهان پێویستی پێی بووه.
ئیڤانکا ترەمپ، لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ مووشه‌كبارانكردنی رژێمی سووریا، نوسیوویهت" شانازی بە باوکمه‌وه دەکەم، چونکە ئێستا جیهان پێویستی بە بڕیاری بوێر و گرنگ هەیە و ئه‌ویش توانی ئەو بڕیارە بدات".
ئیڤانکا جەختیکردووەتەوە، بۆ وەستاندنی وەحشیگەریەتی رژێمی ئەسەد، پێویست بوو هێرشێکی لەمشێوەیە ئەنجام بدرێت.