داعش به‌رپرسيارێتى ته‌قاندنه‌وه‌ى كڵێساكانى ميسرى گرته ئه‌ستۆ
رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى دوو ته‌قينه‌وه‌ى له كڵێسه‌كانى مارگۆرگيسى شارى ته‌نتا و كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى دوو ته‌قينه‌وه‌ى له كڵێسه‌كانى مارگۆرگيسى شارى ته‌نتا و كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و دانيشتوانى ميسر رايگه‌ياند، له ئاكامى هێرشه‌كه‌ى ته‌نتا تا ئێستا 27 كوژراو و 78 بريندار هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتيشى: له كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى ئهسكهندهرييه 11 كوژراو هه‌ن كه سێيان ئه‌فسه‌رن و 35 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
ئه‌م هێرشانه له كاتێكدايه كه بڕياره له 28 و 29ى ئه‌م مانگه‌دا پاپاى ڤاتيكان سه‌ردانى ميسر بكات.
رێكخراوى داعش ساڵى رابردووش له ناوه‌ڕاستى قاهيره كڵێسه‌ى مه‌رقسيه‌ى كاتدرائى ته‌قانده‌وه و به هۆيه‌وه 29 كه‌س كوژران و 70ى ديكه بريندار بوون.