رۆڵی نه‌قشبه‌ندی و قادرییه‌كان له ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا
زۆربه‌ی ته‌ریقه‌ته ئیسلامییه‌كان له توركیا و باكووری كوردستان به به‌ڵی ده‌نگ به ریفراندۆمی ده‌ستوور ده‌ده‌ن

K24 – هه‌ولێر
له‌ناو گرووپه ئیسلامییه‌كان له توركیا و باكووری كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له ته‌ریقه‌ته‌كانی قادری و نه‌قشبه‌ندی و جه‌ماعه‌تی نوور (سه‌عید نورسی) رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا، كه بڕیاره رۆژی 16 ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووه، ته‌ریقه‌تی قادریه كه به‌سه‌ر چه‌ند گرووپی جیاواز دابه‌شبووه، به ده‌نگی جیاوازیش به‌شداری له ریفراندۆم ده‌كه‌ن. گرووپی مه‌حموودییه‌ی ته‌ریقه‌تی قادریه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ید مه‌حمه‌د ئوستائۆغلو كه له شاره‌كانی ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره و دوزجه كاریگه‌ری هه‌یه، نزیكه له پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار.
ئه‌م گرووپه هه‌رچه‌نده بڕیاری فه‌رمی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام كه‌سه ناسراوه‌كانی گرووپی مه‌حمووده‌ی ته‌ریقه‌تی قادرییه رایانگه‌یاندووه به "به‌ڵێ" به‌شداری له ریفراندۆمی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه گرووپی "حه‌یده‌ر باش"ی ته‌ریقه‌تی قادرییه، نزیكه له حزبی نه‌ته‌وه‌یی "حزبی توركیای گه‌وره". ئه‌م حزبه دژی ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیایه، كه ئه‌ندامانی گرووپه‌كه سه‌رسام كردووه. جێگری سه‌رۆكی پارتی توركیای گه‌وره له‌م باره‌وه رایگه‌یاند لایه‌نگرانیان له‌م ته‌ریقه‌ته سه‌رپشك كردووه به به‌ڵی یا نا ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام حه‌یده‌ر باش به‌ی كه پرۆفیسیۆریشه، رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی حزب هیچ كه‌مپینێك دژی ریفراندۆم ئه‌نجام نادات و خه‌ڵك بۆ خۆی بڕیار له ئیراده‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
جه‌ماعه‌تی نوور كه به گرووپی "كوردئۆغلو"ش ناسراوه و رێبازی سه‌عید نوورسییان گرتووه‌ته‌به‌ر داخراوترین گرووپه، هه‌رچه‌نده قوتابخانه و شوێنی حه‌وانه‌ی ئه‌ندامانی هه‌یه، به‌ڵام هیچ رۆژنامه و كه‌ناڵیكی ته‌له‌ڤزیۆنی نییه و هیچ لێدوانێكیشی له باره‌ی ریفراندۆمه‌وه نه‌داوه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پاش نه‌هێشتنی گرووپی گوله‌ن، هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانی دزه‌یان كردبێته ناو ئه‌م گرووپه. جه‌ماعه‌تی نوور په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه و وادیاره به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
گرووپی یه‌حیا سه‌ر به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی به به‌ڵی ده‌نگ به ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا ده‌ده‌ن.
رێبه‌ری گرووپه‌كه، عه‌لی ره‌مه‌زان رایگه‌یاندووه "ئینشائه‌ڵڵا ئیمامه‌كمان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ مافداین و به ماف ده‌ڵێین به‌ڵێ".
جه‌ماعه‌ی ئه‌ره‌نكۆی كه به‌هێزترین گرووپی سه‌ر به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه به به‌ڵێ ده‌نگ به ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا ده‌دات. به‌شی سیاسی ئه‌م گرووپه هه‌ڵوێستی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ستار بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و گرووپه به به‌ڵێ به‌شداری له ریفراندۆم ده‌كات.
ئه‌و گرووپه ئیسلامییانه‌ی خواره‌وه‌ی به به‌ڵی ده‌نگ به ریفراندۆمی ده‌ستووری توركیا ده‌ده‌ن:
جه‌ماعه‌تی ئیسماعیل ئاغا، جه‌ماعه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رپاشا، وه‌قفی حه‌یره‌ت، جه‌ماعه‌تی مه‌شوه‌ره‌ت، وه‌قفی شه‌فا، جه‌ماعه‌تی مه‌نزیل.
ئه‌و گرووپانه‌شی به "نا" ده‌نگ به ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا ده‌ده‌ن:
گرووپی ئاسیای نوێ (ریفراندۆمی ئێستای ده‌ستوور به ده‌ستووری 12 ئه‌یلولی كه‌مالیسته‌كان ده‌زانێت)، وه‌قفی فورات و سوله‌یمانجیله‌ر