هۆكاری لێنه‌دانی كۆریای باكوور له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا ئاشكراده‌كرێت
"ئه‌مریكا نیازی نییه له كۆریای باكوور بدات"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مریكا، لیۆن بانیتا، سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی واشنتۆن بۆ لێدانی كۆریای باكوور، هۆشداریداو رایگه‌یاند" هه‌ر هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه بنرێت، جه‌نگێكی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌گیرسێنێ و رۆحی ملیۆنان كه‌س ده‌كێشێ".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC ئه‌مریكی، ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووتری به‌رگری ئه‌مریكا گوتوویه‌تی" ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه رێگر له به‌رده‌م سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا، تا گورزی سه‌ربازی له پیۆنگ یانگ نه‌وه‌شێنن، به‌هۆی ئه‌و 20 ملیۆن كه‌سه بووه كه له سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور و ده‌وروبه‌ریدا ده‌ژین، چونكه هه‌ر لێدانێكی رژێمی كۆریای باكوور، رۆحی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ملیۆنان كه‌س به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆمی پیۆنگ یانگه‌وه ببنه قوربانی، بۆیه پێویسته له هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره هۆشیاربین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زۆر هوشیاربێت و ته‌نانه‌ت له ده‌ربڕینی دهستهواژهكانیشدا به‌رامبه‌ر به‌و رژێمه وریابێت و بڕیاری په‌له ده‌رنه‌كات، به‌ڵكو پێویسته ده‌رفه‌ت بدرێته چین تا بزانرێت له هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌گاته كوێ، چونكه واشنتۆن دوایین جار ده‌رفه‌تی پێداوه تا كاریگه‌ری خۆی بنوێنێت".
ئاژانسی ئهسیوشیتد پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی ببرێت گواستوویه‌تییه‌وه كه ئه‌مریكا نیازی نییه له كۆریای باكوور بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ئهتۆمییهكانیشی به‌رده‌وام بێت.
به قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌و كارانه، ئه‌وا له رێگه‌ی توندكردنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه هه‌وڵ ده‌دات و له هه‌مان كاتدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رووسیا و چین رازی بكات، تا ڤیتو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی به‌كارنه‌هێنن.