داعش لە رۆژئاوای موسڵ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه
كاریگه‌رییه‌كی سنوورداری هه‌بووه و هه‌ندێ سه‌رباز به‌هۆیه‌وه برینداربوون

K24 – هه‌ولێر
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند داعش له رۆژئاوای موسڵ چه‌كی كیمیایی دژی سه‌ربازانی عێراق به‌كارهێناوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه داعش رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ پێشیگرتن به پێشڕه‌وی هێزه‌كانیان چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه و هه‌ندێ كاریگه‌ری سنوورداری هه‌بوو و ژماره‌یه‌كی كه‌م له هێزه‌كانیان زیانیان به‌ركه‌وتووه و دواتر چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژه‌نرال یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتدپرێسی راگه‌یاند شه‌ش سه‌رباز به‌هۆی هێرشی كیمیایی داعش برینداربوون.
به‌یاننامه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشی كیمیایی داعش نه‌یتوانی پێشی به پێشڕه‌وی هێزه‌كانیان بگرێت و هیچ سه‌ربازێكیش به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه گیانی له ده‌ست نه‌داوه.
ژه‌نرال یه‌حیا هه‌روه‌ها گوتی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ زانینی جۆری ئه‌و گازه كیمیاییه كه داعش دژی هێزه‌كانیانی به‌كارهێناوه.
هه‌ر پاش ئه‌م هێرشه كیمیاییه، ده‌مامكی دژە كیمیایی و كه‌ره‌سته‌ی دیكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئەگەری ھێرشی كیمیایی داعش لە ئایندەدا بە سەر سەربازانی عێراقی دابەشكرا و بۆ ئەوەی بۆ خۆپاراستن بەكار بێنن.
مانگی ئاداری رابردوو 12 كه‌س كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵبوون به‌هۆی چه‌كی كیمیایی داعش له موسڵ بریندار بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراقی ره‌تیانكرده‌وه هێرشی كیمیای بێت.
ئاژانسی فرانس پرێس به پشت به‌ستن به به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوبه‌شی عێراق بڵاویكرده‌وه داعش له هه‌وڵه‌كانی بۆ پێشیگرتن به پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراق "گوللـه‌ی تێكه‌ڵاوی ماده‌ی كیمیایی توكسیكی به‌كارهێناوه، به‌ڵام زیانێكی سنوورداری هه‌بووه".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستان ده‌ستیپێكرد و له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه‌یه‌كی زۆریان له ده‌وروبه‌ری موسڵ كۆنترۆڵكرد و رێگه‌ی چوونه ناو موسڵ بۆ هێزه‌كانی عێراق كرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراق له رۆژئاوای موسڵ 200 مه‌ترێك نزیكی شاره كۆنه‌كه‌ی موسڵ بوونه‌ته‌وه كه مزگه‌وتی "النوری" له‌م به‌شه‌ی شاره‌كه هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌ر ئه‌و مزگه‌وته‌ی، به‌غدادی به پێشكه‌شكردن گوتارێك له ته‌موزی 2014 خلافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.