ئابڕووچوونه سێكسییه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ئاشكرا بوو كه ئیڤانكا تێیدا خوێندوویه‌تی
مامۆستاكان ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر قوتابییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
دواجار قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دانا كه رووداوی ده‌ستدرێژی سێكسی و وروژاندن به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی ئه‌نجامدراوه، رووداوه‌كانیش تا ئاستی ده‌سدرێژی سێكسی رۆیشتوون و ژماره‌یه‌ك له مامۆستاكان ئه‌و كارانه‌یان كردووه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا، مێژووی رووداوه‌كان و به‌رده‌وامیان نزیكه‌ی 50 ساڵی خایاندووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌وباره‌وه نوسیوویه‌تی"قوتابخانه‌ی چویت رۆزماری هۆل" بۆ ده‌سته‌بژێره‌كانی ویلایه‌تی كۆنيتيكت بووه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا زیاتر له 12 مامۆستا كاری وروژاندن و ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر قوتابییه كچه‌كان ئه‌نجامداوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مێژووی رووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حاڵه‌تێكی ده‌ستدرێژی سێكسی هه‌بووه.
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش هه‌مان ئه‌و قوتابخانه‌یه كه ئیڤانكای خانمی خاوه‌نكار و كچی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا تیایدا خوێندوویه‌تی.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابییه كچه‌كان، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1963 تا ساڵی 2010 واتا ماوه‌ی 47 ساڵ به‌رده‌وام بووه، جۆری ده‌ستدرێژییه‌كانی، له ماچه‌وه تا ئه‌نجامدانی سێكس ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه كه گه‌وره‌ترین ده‌ستدرێژی تێدا ئه‌نجامدراوه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سكاڵایه‌ی دایك و باوكی یه‌كێك له قوتابییه‌كان دوای نواندنی كاری وروژاندن به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌یان له هه‌شتاكان پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام له هیچ یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه پۆلیس ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوی مامۆستاكان، قوتابییه‌كان ناچار بوون قوتابخانه‌كه جێبهێڵن و هه‌ندێك جاریش كارگێڕی قوتابخانه‌كه به‌و هۆیه‌وه داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له هه‌ندێك له مامۆستاكانی كردووه.
ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌ناو قوتابخانه‌كانی دیكه‌دا پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌بووه، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌مریكی " جۆن كێنێدی" له ساڵی (1917 - 1963) له‌و شوێنه‌دا خوێندوویه‌تی، جگه له‌وه جۆزێف كێنێدی كوڕیشی هه‌ر له‌و قوتابخانه بووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، 12 كه‌س له ئه‌ندامانی فێركردنی ئه‌و قوتابخانه‌یه، كه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كچان و كوڕاندا كردووه، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا په‌یوه‌ندی سێكسیان له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان تا كۆتایی خوێندن هه‌بووه و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا دوای ئه‌وه‌ی قوتابخانهكهشیان جێهێشتووه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ساڵی 2013 قوتابخانه‌كه ناچاركراوه به‌و مێژووه قیزهونهیدا بچیته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌بوو كه دوو قوتابی ده‌رباره‌ی خراپی هه‌ڵسووكه‌وت و ره‌وشتی نابه‌جێ و وروژاندنی سێكسی، مامۆستاكانیان كه له میانی خوێندندا رووبه‌ڕووی ببوونه‌وه سكاڵایان تۆماركردبوو.