خەڵكی شاری باب بە دەست برسێتیەوە دەناڵێنن

"رەوشێكی زۆر خراپە ئاو و كارەبا نییە خواردن زۆر كەمە"

K24 - باب

زیاتر لە دوو مانگە شاری باب لە سووریا، لە دەست چەكدارانی داعش رزگاركراوە، بەڵام وەك ھاووڵاتیانی شارەكە باسی لێوە دەكەن، تا ئێستا ھیچ لایەن و رێكخراوێك ھاوكاری خەڵكی شارەكەیان نەكردووە، ئەوەش دەخەنەڕوو، شارەكەیان لە ژێر دەسەڵاتی داعش و بەھۆی شەڕەوە وێران بووە، ئێستا ژیان و گوزەرانیان ھێندە خراپە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن و ئاو و كارەبا نییە.

Fly Erbil Advertisment