خه‌ڵكی شاری باب برسییانه و پێویستیان به كۆمه‌كه
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك هاوكاریی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری "باب"ـی سووریا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ده‌ست نه‌بوونی خواردن و ئاو و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه تا ئێستا نه هیچ وڵات و حكومه‌ت نه هیچ یه‌ك له رێكخراوه كۆمه‌ك به‌خشه‌كان، هیچ جۆره هاوكارییه‌كیان نه‌گه‌یاندووه‌ته شاره‌كه.