لۆپین میسیرییه
به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، سوپرایزێكی گه‌وره‌ی بۆ لایه‌نگرانی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
مارین لۆپین، به‌ربژێره راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا كه به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی موسڵمانان و تره‌مپی فه‌ڕه‌نسا ناوده‌برێت، سوپرایزێكی گه‌وره‌ی بۆ لایه‌نگرانی راگه‌یاند، كاتێك له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی ئاشكراكردووه.
لۆپین، كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانی راستڕه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌و خه‌مباریی خۆی بۆ "قیبتییه‌كانی میسر" ده‌ربڕیووه و ده‌ڵێت" داپیره گه‌وره‌م كه ناوی پۆلین بوو، قیبتی بووه‌و له میسر له دایكبووه و زۆربه‌ی ژیانی له‌و وڵاته‌دا بردووه‌ته‌سه‌ر".
لۆپین له تویتێكدا نوسیوویه‌تی " ده‌مه‌وێت به عه‌ره‌بی سۆز و خه‌مباریی خۆم بۆ قیبتییه‌كانی میسر ده‌رببڕم".
له زنجیره تویتێكدا له تویته‌ره‌وه لۆپین، هێرشی توندی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی په‌لاماری قیبتییه‌كانی میسریاندا له "ته‌نتا" و "ئه‌سكه‌نده‌رییه" و به‌و هۆیه‌وه 45 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی لۆپین له كاتێكدایه، ئێستا شه‌ڕێكی سه‌ختی بۆ بردنه‌وه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت كورسییه‌كه‌ی "فرانسوا ئۆلاند" به ده‌ست بهێنێت، له كاتێكدا پێش 15 ساڵ باوكی له‌و خه‌ونه‌ی شكستیهێنا، له كاتێكدا له لایه‌ن شه‌پۆلی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی ئه‌وروپاشه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا.