بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رەوشی موسڵی دوای داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
یارمه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
سیگمار گابریڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی له به‌غداوه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
گابریڵ شه‌وی رابردوو گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێكرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا رایگه‌یاند گابریڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "پێشمه‌رگه رۆڵێكی كارای له شه‌ڕی تیرۆر هه‌یه و توانی داعش تێكبشكێنێت و پێشمه‌رگه ناوێكی ناسراوه".
گوتیشی "شه‌ڕی دژی داعش و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌ورێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت" كه ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، چه‌كی میلانی بۆ پێشمه‌رگه نارد.
"موسڵی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان"، ته‌ورێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت.
بڕیاره پاش كۆبوونه‌وه، بارزانی و گابریڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستن و دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
دیارترین هاوكارییه‌كان ئه‌ڵمانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چه‌كی دژه تانكی میلان بووه، كه به گوێره‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانی داعش.
سیگمار گابرێل، له دایكبووی ساڵی 1959یه و له رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌رگرت، كه پێشتر فرانك واڵته‌ر شتاینمایه‌ر له‌و پۆسته‌دا بوو و ئێستا بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا.