119مین ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیە

چەندین چالاكی بۆ یادی رۆژنامەگەری كوردی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

118 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی تێدەپەڕێت كە بە سەرەتای رۆژنامەگەری كوردی دادەنرێت، ئێستا كە یادی 119مین ساڵەی رۆژانامەگەری كوردی دەكرێتەوە، سەرەڕای ئاستەنگەكان رۆژنامەگەری كوردی توانیویەتی پێشڤەچوون بەخۆیەوە ببینێ.

ئەمڕۆ بەبۆنەی 119مین ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن، كە مەبەست لێی خستنەڕووی كار و ئەركی رۆژنامەگەرییە لە بارودۆخی ئێستای كوردستاندا.

لە رۆژی 22/نیسانی/ 1898 میقداد مدحەت بەدرخان لە شاری قاھیرەی میسر، یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) دامەزراند لەو رۆژەوە‌ کاروانی خەبات و تێکۆشان بەرێوەیە بۆ بەدیھێنانی ئاوات و ئامانجەکانی بەدرخان بۆ ئازادی و رزگاری کورد و کوردستان. بەپێی سەرچاوەکان رۆژنامەکە 3 ھەزار دانەی لێ چاپ دەکرا 2 ھەزار دانەی بەخۆڕایی لە کوردستان دابەش دەکرا، ئەگەرچی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان لە قاھیرە دوور لە خاك و خەڵکی ستەم لێکراوی کورد بە ھۆی زۆڵم و فشاری ناحەزانی گەلی کورد بووە چەندین جاریش جێگۆڕکێی پێکراوە.

Fly Erbil Advertisment