نەھێشتنی مەترسییەكانی روخانی بەنداوی مووسڵ رادەگەیەنرێت
ئەو كۆمپانیایەی كار لە بەنداوی مووسڵ دەكات تا كۆتایی ئەمساڵ لەكارەكانی بەردەوام دەبێت
K24 - بەغدا
ئەو كۆمپانیا ئێتاڵییەی زیاتر لەساڵێکە لە بەنداوی موسڵ کار دەکات، نەھێشتنی مەترسییەکانی روخانی بەنداوەکە رادەگەیەنێت و بەرپرسی کارەکانی کۆمپانیاكەش دەڵێ، تاکۆتایی ئەمساڵ کارەکانمان لە بەنداوی مووسڵ بەردەوام دەبێت، ئەگەر پێویستیش بوو زیاتر دەمێنینەوە.