"ئه‌مساڵ ریفراندۆم ده‌كرێت"
هێمن هه‌ورامی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم داوای هاوكاریی و پێكه‌وه كاركردن له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
هێمن هەورامى یاریده‌ده‌ری سەرۆك بارزانی رایگه‌یاند ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام ده‌درێت و ریفراندۆم و سەربەخۆیی بە مافى رەواى گەلی كورد دەزانێت و قسەی ئەو كەسانەشی رەتدەكاتەوە كە دەڵێن ئێستا كاتی ریفراندۆم نییە و داوای ھاوكاریشی لە لایەنە سیاسییەكان دەكات.
هه‌ورامی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆل رایگه‌یاند "هەرێمى کوردستان سوورە لەسەر ئەوەى ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام بدات، هەموو هەوڵێکیشمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەنجامدانى ئەم پڕۆسەیە".
ھەر لەم بارەوە، ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە ئاژانسەكەی گوتووە "ئەنجامدانى ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافى رەواى خۆمانە" و گەلى کوردیش دڵنیا دەکاتەوە کە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت و بە پرۆسەیەکى چارەنووساز ناو دەبات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی، هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ماوه‌ی ئه‌مساڵ بڕیاری سەرکردایەتى سیاسى کوردى و بڕیارى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە.
ھەر بۆ ئەم پرسە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەكات "هاوکار بن و پێکەوە هەنگاو بنێین، چونکە بابەتى ئەنجامدانى ریفراندۆم و سەربەخۆیی بابەتێکى نەتەوەیی و نیشتمانییە".
به‌رپرسی پێشووی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ره‌وش گونجاو نییه، ئاماژه‌ی به‌وەدا "رەنگە پێشمان بڵێن بارودۆخى دارایی هەرێم بۆ ئەنجامدانى ریفراندۆم لەبار نییە و نێو ماڵى کوردى رێک نەخراوە، رەنگە بڵێن هەرێمى کوردستان دواى دەوڵەت بوون ناتوانێت خۆى بەڕێوە ببات، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەوانەى داوا دەکەن ریفراندۆم و سەربەخۆیی دوابخرێت با باوەڕمان بۆ دروست بکەن کەى کاتى سەربەخۆیی و ریفراندۆمە، دواى سێ ساڵى تر یان پێنج ساڵى دیکە. کێ دەتوانێت بمانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە ئێستا کاتى ئەم پرسە نەتەوەییانە نییە؟".