گۆڕان: به یه‌ك مه‌رج له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین
بۆچی پارتی و یه‌كێتی چاوییان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت پێشتر په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكات, ببووه رێگر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆیه ئێستا ده‌بێ به جۆرێك كارا بكرێته‌وه تا بخرێته خزمه‌تی ریفراندۆم، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دووپاتیده‌كاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نابن.
ئێستا چاوی پارتی و یه‌كێتیی زیاتر كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ردوولاش به ئاشكرا ریفراندۆمیان له هه‌موو پرسێكی دیكه جیاكردۆته‌وه، ده‌شیانه‌وێ په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كارابكرێته‌وه، تا بخرێته خزمه‌تی ئه‌م پرسه.
وته‌بێژی پارتیش چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به مافی خۆی ده‌زانێ، ئاماده‌ش نییه به‌هیچ جۆرێك ده‌سبه‌رداری كورسییه‌كه بێت، ئه‌ندامێكی جڤاتی نيشتمانی بزوةتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین، به‌ڵام به مه‌رجێك.
بڕیاره شاندێك له نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكات، دواتر كۆمیته‌یه‌كى تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دروست بكرێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مه‌له‌فه بكات و كات و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانیشی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكات.