ئیڤانكا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره سوورییه‌كان پێچه‌وانه‌ی باوكی بیرده‌كاته‌وه
"ئه‌گه‌ر باوكم له پرسێكدا هاوڕاشم نه‌بێت، له‌وه تێده‌گه‌م، به‌ڵام من به راشكاویی رای خۆم ده‌رده‌برم"

K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێیوایه پرسی پێشوازی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، شایسته‌ی لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆیه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌ی دۆناڵد تره‌مپی باوكییه‌تی له كاتێكدا راوێژكارییهتی.
له دیدارێكدا كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، كه‌ناڵی NBC له‌گه‌ڵیان سازكردووه ده‌ڵێت" پێموایه رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی مرۆیی جیهانی بووینه‌ته‌وه، له‌سه‌رمانه ده‌ستنیشانی بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیینهوه".
كه‌ناڵه‌كه له‌و كاته‌دا پرسیوویه‌تی" ئایا ئه‌مه واتای پێشوازیكرنه له په‌نابه‌ره سوورییه‌كان له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا؟"، له وه‌ڵامدا ئیڤانكا ده‌ڵێت" ئه‌م پرسه‌ش پێویسته به‌شێك بێت له گفتوگۆكان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌س نییه بۆ كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره".
ئیڤانكا كه رۆڵی "منداڵی یه‌كه‌م" ده‌بینیت له كۆشكی سپی‌دا، ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، هیچ كاتێك له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست و بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی باوكی و ده‌رخستنی ناكۆكییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری سڵ ناكاته‌وه".
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا ئیڤانكا ئه‌وه‌ی گوتبوو" ئه‌گه‌ر باوكم له پرسێكدا هاوڕاشم نه‌بێت، له‌وه تێده‌گه‌م، به‌ڵام من به راشكاویی رای خۆم ده‌رده‌برم".